عەباس موقتەدایی جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ سوریا، وتی: ئێران و سوریا وەک دوو هاوبەش و هاوپەیمانی سیاسی و ئەمنی، ئێستا قۆناغی زیادکردنی هاوکارییە ئابورییەکانیان بە پەیوەندییەکانی خۆیان دەستپێکردووە.
ناوبراو وتی: خاڵە هاوبەشەکانی نێوان گەکانی ئێران و سوریا و پاڵپشتییەکانی ئێران لەم وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی کە پیلانی ڕووخاندنی لە لایەن وڵاتانی وەک ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە شکست بێنێت و بە کردەوە گەلی سوریا ئەم قەیرانە تێپەڕ بکات و ئێستا ڕوون بووەتەوە کە ئێران چ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی زۆری هەبووە.
جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران وتی: سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سوریا پیشاندەری سیاسەتی بنەڕەتی تارانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
موقتەدایی وتی: ئێستا ئاستی هاوکارییەکانی ئێران و سوریا بە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ ئەم وڵاتە، بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و وەک دوایین قۆناغی شکستی ئەمریکییەکانە لە ناوچەکە.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و دیپلۆماسی ئاسیایی دەدات و سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ئەوەی سەلماندووە کە پیلانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە ناوچەکە شکستی هێناوە و سەرکەوتنی ئێران و هاوپەیمانانی بە کردەوە بینراوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران لە کۆتاییدا وتی: سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ سوریا کاریگەریی لە سەر هاوکاری درێژخایەنی ئاسیایی دەبێت و پیشان دەدات کە سەرۆک کۆمار بە ئامانجێکی ڕوون و تایبەت دەڕوانێتە کیشوەری ئاسیا و بە تایبەت ناوچەکانی ڕۆژئاوای و سەرکەوتنەکانی دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بوارەدا بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە./.