بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر جەختیکردەوە کە سوریا ئەندامی دامەزرێنەری کۆمکاری عەرەبییە و نابێت لە مافی خۆی بێبەش بکرێت.
ناوبراو وتی کە لە سیستەمی نێودەوڵەتی ئێستادا وڵاتانی بەهێز بۆچوونی خۆیان بە سەر وڵاتانی لاوازدا دەسەپێنن و هیوادارین کە ئەم دۆخە تووشی گۆڕانکاری ببێت.
پێشتریش ئەحمەد ئەبولغەیس ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ڕیاز لە ئارادایە و ئەمەش دەبێت لە چەندین قۆناغدا بکرێت./.