بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر محرابیان وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە چاوپێکەوتنی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری ئاو و وزە وتووێژ و بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر دوو لا لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە بەستێنی هاوکاری هاوبەش و ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکانی بەردەم هەر دوو وڵات لە بواری ئاو و وزە وتووێژیان کرد.
هەروەها لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە دۆسیەی کارەبا و گەیاندنی کارەبا بۆ تۆڕی سەرتاسەریی عێراق لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و پرسی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە سەر ناوچەکە و پشکی ئاوی ڕوبارە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا./.