بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا بەکری ڕۆژنامەنووس و ئەندامی پەرلەمانی میسر بە پێگەی روسیا الیوم ی ڕاگەیاند کە بڕیار لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی زۆر درەنگ بوو بەڵام دەرکردنی ئەو بڕیارە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ حکومەتی سوریا کە ڕوبەڕوی تیرۆریزم و دەستێوەردانی دەرەکی بووەتەوە.
ناوبراو وتی کە بە ئەنجام گەیشتنی بڕیاری گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، هیوا و گەشبینییە بە داهاتوو.
مستەفا بەکری وتی: سوریا وڵاتێکی چالاکی عەرەبییە کە دەسدرێژیی کراوەتە سەر و هێشتا مەترسی پیلانەکانی لە سەرە و وڵات و خەڵکەکەیی کردووەتە ئامانج و هەڕەشەش لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی دادەنرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی میسر وتی کە ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و گرووپە تیرۆریستییەکان زۆرترین سوودیان لە پیلانەکانی دژ بە سوریا بردووە.
بەکری وتی: بڕیارەکەی کۆمکاری عەرەبی پیشاندەری گەیشتن بە ڕاستییەکانی سوریایە و بە پێی نیگەرانی بۆ ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی عەرەبی و هەروەها پاراستنی ڕەوتی سیاسی لە سوریا بە دوور لە تیرۆریزم، پیلانگێڕی و دەستێوەردانی دەرەکی دەرکراوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ڕۆژی یەک شەممە 7 ی ئایار لە قاهیرە بڕیاری گەڕانەوەی سوریای بۆ کۆمکاری عەرەبی دەرکرد./.