بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد محەممەدی بە ئاماژە بە پلانی سەردانیکردنی ساڵانە 50 هەزار زیارەتکاری ئێرانی بۆ سوریا، وتی: لە نێوان ئێران و سوریا چەندین بابەتی وەک دابینکردنی ژێرخانی پێویست و هەروەها دیاریکردنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی هەر دوو لا بۆ ئەنجامدانی گەشتەکان تاوتوێ کراوە.
ناوبراو وتی: سەبارەت بە ژمارەی گەشتەکان و ئەو شارانەی کە گەشتەکانیان لێوە دەکرێت، بە تایبەت تاران و دیمەشق، بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا و هاوئاهەنگی پێویستیش لە بەشە جیاجیاکاندا و لە گەڵ دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی هاوبەش کراوە.
محەممەدی وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی تەواوی بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکانی سوریا بە تایبەت فڕۆکەخانەی دیمەشق دەربڕیوە و بە زیاتربوونی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەر دوو بواری بازرگانی و زیارەتی، وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سوریا دەست پێدەکات./.