بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاند کە سوریا بە ڕەزامەندی وڵاتانی عەرەبی بۆ کۆمکاری عەرەبی گەڕاوەتەوە.
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ئەمڕۆ یەک شەممە لە قاهیرە بە ئامانجی تاوتوێکردنی گەڕانەوەی سوریا بۆ کورسییەکەی لە کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەچوو.
هاوکات جەمال ڕۆشدی وتەبێژی کۆمکاری عەرەبی هەواڵی گەڕانەوەی سوریای پشتڕاست کردووەتەوە.
هاوپەیوەند بەم دۆسیەوە، ساح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاندووە کە قەیرانی چەندین ساڵەی سوریا ئەوەی سەلماندووە کە ڕێگاچارەی سەربازیی نییە و ڕێگاچارەی سیاسی کاریگەریی دەبێت و پێویستە هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم لە سوریا بنبڕ بکرێت./.