بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی چای سەوز بە گەدەی بەتاڵ بریتین لە:
1 – کێش دادەبەزێنێت، ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێت لە سەر گەدەی بەتاڵ، بەم جۆرە چالاکیی ئەندامەکان زیاتر دەکات.
2 – ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی خوێن کەم دەکاتەوە، بە هۆی ئەو بەها خۆراکییانەی کە هەیەتی.
3 – کۆتایی بە هەستی ماندووێتی دێنێت بە هۆی ئەوەی کە وزەی جەستە زیاد دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
4 – سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات بە هۆی دەوڵەمەندبوونی بە مادە خۆراکییە گرنگەکان./.