بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە توێژینەوەیەکدا سەبارەت بە سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی هێلکە هاتووە کە ئەگەر سپێنەی هێلکە جیا بکرێتەوە لە بەشە زەردێنەکەی، سوودی زیاتر و باشتری هەیە لە هێلکەکە بە گشتی. سپێنەی هێلکە پێکهاتەیەکی پرۆتینی باشی تێدایە کە وەرزشوانان سوودی زیاتری لێ دەبینن.
لە سوودە بەرچاوەکانی سپێنەی هێکلە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
1 – بەسوودە بۆ کێش دابەزاندن. ئەو کەسانەی خوازیاری سیستەمێکی خۆراکی کەم کالۆرین، دەتوانن سوود لە سپێنەی هێلکە وەربگرن و بۆ سیستەمی خواردنیان زیادی بکەن.
2 – بۆ جەستەیەکی ڕێک. بە هۆی بوونی کوالیتییەکی باشی پرۆتین و کەم چەوری لە پێکهاتەکەیدا زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت جەستەیان بە ڕێکی بمێنێتەوە.
3 – بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری. بە هۆی بوونی مادەی ئەلبومین کە لە پێکهاتەکەی پرۆتینەکەیدا هەیە، یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دەدات و فشاری خوێن دادەبەزێنێت./.