بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار عەودە ڕایگەیاند کە تاوانی تیرۆرکردنی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دۆسیەیەکی ڕای گشتی نێودەوڵەتییە کە سێ لایەن ڕاستەوخۆ لەو دۆسیەدا تێوەگلاون، ئەوانیش بریتین لە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هاوکارەکانیان لە ناوخۆی عێراق.
ناوبراو وتی: هەموو هێزە نیشتمانییەکانی عێراق ناتوانن لە ژێر هیچ پاساوێکدا دواخستنی دۆسیەکە قبووڵ بکەن، هەروەها دەبێت خوێنی پاک بە پێی ڕێکاری یاسایی سزا بدرێت لە گەڵ دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ ئەوانەی دەستیان لەم تاوانە قێزەونەدا هەبووە.
ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وتی: لە بەغدا بەدواداچوون بۆ سەرجەم ڕێکارە دادوەرییەکان دەکرێت، ئەنجامەکانیش بەم زووانە ئاشکرا دەکرێت، دادپەروەریش دەگاتە ئەو کەسانەی کە لە پشت تیرۆرکردنی سەرکردەکانی نەسرەوە وەستابوون.
جەبار عەودە وتی: هەوڵەکانی ئەمریکا و بریکارەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ هیچ کاریگەرییان نابێت، لە بەر ئەوەی کە هەمووان قەبارەی قوربانیدانی سەرکردەکانی سەرکەوتن و هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی شارەکانی عێراق لە کەوتنە چنگی داعشی تیرۆریست دەزانن./.