بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە وەرگرتنەوەی کورسییەکەی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی، وتی: بڕیاری وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی سوریا پیشان دەدات کە ئەم وڵاتانە هەوڵی گرتنەبەری سیاسەتێکی سەربەخۆ لە ئاستی جیهانی دەدەن.
ناوبراو وتی کە ڕووسیا پێشوازی لەم هەنگاوە دەکات کە ئەنجامەکەی گەڕانەوەی سوریایە بۆ نێو ماڵی عەرەبی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کە خۆی یەکێک لە دامەزرێنەرانیەتی، کەشێکی سەقامگیرتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخوڵقێنێت و زاڵبوون بە سەر ئاسەوار و لێکەوتەکانی قەیرانی سوریا ئاسانتر دەکات./.