جام کوردی ــ دوای ئەوەی هەندێ هەواڵ لە میدیاکان بڵاوبوویەوە کە گوایە دەرکەوتنی نوێ و شێوەی ڕۆخساری ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی(شەهاب حسێنی) جورێکە لە ئامادەکاری بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی سەدام حسێن لە فیلمێک بە نێوی(عامل اعصاب)، ناوبراو لە پێگەی فەرمی خۆیەوە هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆکانە ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت: ئەگەر بێتوو کێوێک لە ئاڵتوونی پێ ببخشن ئامادەنییە ڕۆڵی ئەو کەسایەتییە بەرجەستە بکات.