بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند: چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی و بوونی هاوکاری و پێکەوەیی نێوانیان، ئەنجامی ئەرێنیی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری و نەبوونی دەستێوەردانی بێگانەکان لە ناوچەکە دەبێت و کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە وەها تێڕوانینێک دەکات.
لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە بڕیاری گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی پەسەند کرا./.