بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕایگەیاند کە ساڵی 2022 ژمارەی 903 هەزار و 16 منداڵ لە ناوخۆی عێراق و هەروەها 3 هەزار و 105 منداڵ لە دەرەوەی عێراق لە دایکبوون.
ناوبراو وتی کە لە کۆی ئەو ژمارەی ساڵی ڕابردوو لە دایکبوون، 463 هەزار و 327 کوڕ و هەروەها 442 هەزار و 794 منداڵی کچن.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕایگەیاند کە پارێزگای بەغدا لە سەر ئاستی عێراق لەم بوارەدا لە پلەی یەکەمدایە و 206 هەزار و 92 منداڵی تێدا لە دایکبووە، بەسرە بە 92 هەزار و 147 منداڵ لە پلەی دووەم و نەینەواش بە 88 هەزار و 302 منداڵ لە پلەی سێهەمدا بووە.
سەیف بەدەر هەروەها ڕایگەیاندووە کە دانیشتووانی عێراق بە ڕێژەی لە سەدا 76 نەخۆشخانە حکومییەکان، لە سەدا 13 نەخۆشخانە تایبەتەکان و لە سەدا 1.3 بنکە تەندرووستییەکانیان بەکار هێناوە و 512 هەزار و 746 منداڵ بە شێوازی سرووشتی لە دایکبوون و لە ڕێگای نەشتەرگەریشەوە 390 هەزار و 270 منداڵ لە دایکبوون./.