لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایتی جام كوردی ، هونەرمەند بەهایدین وتی : لە سی ساڵی رابردوودا ئەمە یەكەمین پێشانگەی لەم جۆرەیە لە سلێمانی بیكەمەوەو تێیدا ٩٠ كاری هونەریی ئەبستكرات و مۆدێرنم نمایش كردووەو خۆشحاڵم كە بە جۆرێكی جیاواز مێژووم تێكەڵی كارەكانم كردووەو لەم پێشانگەیەدا پێشانی نەوەی نوێ دەدەمەوە لە كوردستان و بەتایبەت لە شاری سلێمانی .
شایەنی باسە پێشانگەكە بۆ ماوەی مانگێك ،واتە تا رۆژی ٢٠٢٣/٦/٦ لەناو كارگەی كەلتور لەشاری سلێمانی كراوە دەبێت.
ڤینۆس تۆفیق