بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگریی فەڵەستین هێرشە ڕۆکێتییەکانی بۆ سەر شارۆچکەکانی نزیک لە کەرتی غەززە دەستپێکردووە و لە ماوەی چەندین کاتژمێردا زیاتر لە 100 ڕۆکێت گەیشتووەتە تەل ئەبیب، هێرشەکان بوونەتە هۆی ترس و تۆقینی زایۆنیستەکان و شارۆچکەنشینەکان چوونەتە پەناگەکانەوە.
چەندین سەرچاوەی فەڵەستینی ڕایانگەیاندووە کە وەڵامی خۆڕاگری لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبونەوەی بەردەوام و مافی ڕەوادایە و فەڵەستینییەکان لە سەر ئەم هەڵوێستە کۆدەنگی تەواویان هەیە./.