بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بە فەرمی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی بانگهێشتی ڕیاز کرا.
نایف سەدیری باڵیۆزی سعوودیە لە ئەردەن بە فەرمی بانگهێشتنامەی وڵاتەکەیی ڕادەستی بەشار ئەسەد کرد.
بەشار ئەسەد وێڕای دەستخۆشی لە شای سعوودیە، جەختیکردووەتەوە کە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە سعوودیە، هاوکاری هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی بۆ مسۆگەربوونی ئامانجەکانی گەلانی عەرەب مسۆگەر دەکات.
شەوی سێ شەممە سعوودیە و سوریا لە دوو بەیاننامەی جیادا دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان ڕاگەیاند./.