بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سوریا و تورکیا سەردانی مۆسکۆیان کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی ئایاری 2023 کۆبوونەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پاش گەیشتنی بە مۆسکۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ساڵی ڕابردوو ناوچەکە ڕوبەڕوی دۆخێکی سەخت و دژوار بوویەوە و ئەگەری شەڕ و پێکدادانی تورکیا لە سوریا زیاتر بوو بەڵام بە هەوڵێکی زۆری دیپلۆماسی ڕێگریمان لەو شەڕە بە تایبەت لە سنورە هاوبەشەکانی نێوان سوریا و تورکیا کرد./.