بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، ڕووسیا و تورکیا لە کۆتایی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی مۆسکۆ کە ڕۆژی چوارشەممە 10 ی ئایاری 2023 بەڕێوەچوو، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە پێی بڕیاری ژمارە 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەیاننامە فەرمییەکانی ڕەوتی ئاستانە، بەشداربووان پابەندبوونی خۆیان سەبارەت بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا، نەبوونی دەستێوەردان و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم، جیابوونەوە و توندڕۆیی لەم وڵاتە دووپات کردەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، ڕێکەوتن کراوە کە جێگرانی وەزیرانی دەرەوە ئەرکی داڕشتنی نەخشەڕێگای بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا بە هاوئاهەنگی وەزارەتەکانی بەرگری و سەرۆکی دەزگاکانی هەواڵگری هەر چوار وڵات لە ئەستۆ بگرن./.