بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئاکامی هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر پێگەی هێزەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە ڕۆژئاوای خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، ژمارەیەک کەس شەهید و بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی پزیشکی ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو هێرشە سێ کەس شەهید بوون.
سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە عەلی غالی بەرپرسی یەکەی مووشەکی و ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی ئەم بزوتنەوەیە لەو هێرشەدا شەهید کراوە.
سوپای ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە غالی ڕۆڵی لە هێرشە ڕۆکێتییەکانی سەر شارۆچکە زایۆنیست نشینەکاندا هەبووە.
سەرچاوەیەکی پزیشکی فەڵەستینی ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا 25 کەس شەهید بوون./.