بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاگەێندراوێکی ئەمڕۆ پێنج شەممە 11 ی ئایاری 2023 ی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆبوونەوەی جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە ئابورییەکان تاوتوێ کرا.
لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوە و بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیرانی نەوتی هەر دوو وڵات ڕێکەوتنێکیان لە بواری هاوکاری و سەرمایەگوزاری لە کێڵگە هاوبەشەکان واژۆ کرد کە چەندین بەشی وەک دەرهێنانی نەوت، پاڵاوتنی نەوتی خاو و تەکنۆلۆژیای پەیوەندیدار و کەڵک وەرگرتن لە غازی کێڵگە نەوتییەکان لە خۆ دەگرێت.
ئەو ڕێکەوتنە هەروەها پتەوکردنی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە بواری پیشەسازی پترۆکیمیا و ڕاهێنانی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و غاز لە خۆ دەگرێت./.