بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران بە ئاماژە بە تەوەری لێک تێگەیشتنەکەی ئەم دواییەی نێوان تاران و بەغدا لە بواری نەوت و وزە، وتی: ئێران دەفرایەتییەکی زۆری لە بواری وەبەرهێنانی نەوت، غاز، پیشەسازی پاڵاوتن و پترۆکیمیا هەیە، لەم لێک تێگەیشتنەدا باس لەوە کراوە کە لە بواری پەرەپێدانی کێڵگە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕی زانیاری، دەرهێنان و پەرەپێدان بکرێت.
ناوبراو وتی: لە تەوەرەکانی دیکەی لێک تێگەیشتنەکەی نێوان ئێران و عێراق دەتوانین ئاماژە بە درووستکردنی هێڵی گواستنەوەی نەوت و غاز و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکلانی نەوتی عێراق ئاماژە بدەین.
ئەوجی وتی: هەروەها لە گەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر درێژکردنەوەی گرێبەستی هەناردەی غازی ئێران گەیشتووینەتە ڕێکەوتن، خۆشبەختانە کاروباری تەکنیکی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە تەواو بووە.
وەزیری نەوتی ئێران وتی: لە ئێستادا 2 گرێبەستی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەغدا و بەسرە هەیە و هەر دوو لا گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە بۆ ماوەی 5 ساڵی داهاتوو ئەم گرێبەستانە درێژ بکرێنەوە./.