بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، ڕایگەیاند کە خۆڕاگریی عێراق لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی کاتی و داگیرکاری زایۆنیستی لە گەڵ برایانی فەڵەستینیدایە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە عێراق پشتیوانی ئامانجەکانی فەڵەستین و خۆڕاگرییە و ئامادەیە لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پاڵپشتی لە برایانی خۆی بکات.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین توانای ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکارانی هەیە و ئاستی ئامادەیی بۆ مسۆگەرکردنی ئەمەش زۆر بەرزە./.