بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاندووە کە عێراق لە ساڵی 2022 زیاتر لە 140 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کاڵا و خزمەتگوزاریی هەناردە کردووە.
لە ڕاپۆرتێکی سندۆقی نێودەوڵەتی دراودا هاتووە کە ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵانی 2020 و 2021 ، 54 و 94 ملیار دۆلار زیادی کردووە.
هەروەها مامناوەندی هەناردەی عێراق لە نێوان ساڵانی 1990 تا 2000 نزیکەی 64 ملیار دۆلار بووە.
سندۆقی نێودەوڵەتی دراو لە ڕاپۆرتەکەیدا پێشبینی ئەوەیکردووە کە بەهای هەناردەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی عێراق لە ساڵی 2023 دابەزێت و لە کۆتایی ساڵدا بگاتە 119 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە عێراق لە پاش ئیمارات و سعوودیە لە پلەی سێهەمی وڵاتانی عەرەبی وەبەرهێنەری نەوتە بە بەرزترین بەهای هەناردەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان./.