بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئێحسان خاندوزی لە پەراوێزی بەشداریی لە دانیشتنی ساڵانەی بانکی پەرەپێدانی ئیسلامی (IsDB) کە لە وڵاتی سعوودیە بەڕێوەچوو، وتی کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ.
ناوبراو وتی: لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو دەسکەوتی زۆر باشمان هەبووە و چاوەڕوان دەکەین کە هاوکارییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ لە بواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان زیاتر ببێت.
خاندوزی وتی: ئەو ڕێکەوتنەی کە بە نێوەندگێڕی وڵاتانی دۆست لە نێوان ئێران و سعوودیە کراوە، دەرفەتی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەر دوو وڵات زیاتر دەکات.
وەزیری ئابوری و دارایی ئێران وتی: پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە،، پەیوەندییەکی براوە – براوەیە کە بەرژەوەندییەکانی نەک تەنیا بۆ هەر دوو وڵات، بەڵکوو بۆ وڵاتانی ناوچەکەش دەبێت./.