بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری مەشهەد، وتی: بەرەی خۆڕاگری ئەمڕۆ بووەتە بەرەیەکی بەهێز و بەربڵاو کە خاڵی هاوبەشی ئەوان بەرگرییە لە ئیسلام و سەربەرزی موسڵمانان، ئەوان لە گەڵ یەکتر لە خۆیان و کەسانی دیکە بەرگری دەکەن.
ناوبراو وتی: بۆ پاڵپشتی لە گەنجانی فەڵەستینی لە ئاستی توانای خۆمان پاڵپشتی لەم بەرە قارەمان و بەهێزە دەکەین و هەموو هەوڵێک بۆ لەناوبردنی تەواوی ڕژێمی زایۆنیستی دەگرینەبەر.
لیوا قائانی وتی: ئەمڕۆ نەک تەنیا دۆستان، بەڵکوو دوژمنانیش دان بەوەدا دەنێن کە خۆڕاگری لە هەر شەڕێکدا قسە و کاریگەری زۆری هەیە. ئەمڕۆ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی باس لەوە دەکەن ئەوەی سەرکەوتووە کە خۆڕاگری دەکات، پێشتر باسیان لەوە دەکرد کە ئەوەی سەرکەوتووە کە چەک و ئیمکانیاتی زۆری هەیە./.