بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عبری و عەرەبییەکان ڕایانگەیاندووە کە خۆڕاگریی فەڵەستین لە کەرتی غەززە و ڕژێمی زایۆنیستی پاش 5 ڕۆژ لە شەڕی نێوانیان گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە ئاگربەستەکە لە کاتژمێر 10 ی ئەمشەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاگربەستی تەواو و ڕاگرتنی کوشتنی کەسانی سڤیل و لەناوبردنی خانووەکانی ئەوان لە خۆ دەگرێت.
میسر کە ڕۆڵی نێوەندگێڕیی هەبووە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لایەنی فەڵەستینی و ڕژێمی زایۆنیستی ڕەزامەندییان لە سەر ئاگربەست دەربڕیوە./.