بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەمسەدین شەرەفەدین موفتی یەمەن لە خۆپێشاندانی دانیشتووانی سەنعا دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئێمە بە خۆپێشاندان و دژایەتیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی، پاڵپشتی خۆمان بۆ برایانی فەڵەستینی دووپات دەکەینەوە و جەخت لەوە دەکەینەوە کە لایەنگری ئەوانین و هیچ کات فەڵەستین و پیرۆزییە ئیسلامییەکان بە تەنیا ناهێڵین.
ناوبراو وتی: ئێمە وەک گەلی یەمەن، گەلێکی ئازادین و هەڵوێستی هەمیشەیی ئێمە پاڵپشتییە لە فەڵەستین و قودسی پیرۆز و داواش لە گەلانی موسڵمان دەکەین بە یەکڕیزی خۆیان پاڵپشتی لە فەڵەستینییەکان بکەن.
موفتی یەمەن وتی: هەلومەرجی ئێستا دەخوازێت کە بۆ زیندووکردنەوەی ورەی تێکۆشان لە نێو گەلانی ئیسلامی هەوڵ بدەین، نابێت لە بەرامبەر ڕووداوەکانی جیهانی ئیسلام بە تایبەت پرسی فەڵەستین بێدەنگ بین.
شەمسەدین شەرەفەدین ئەو وڵاتانەی ئیسلامی و عەرەبی کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە بە بەرپرسیار لە هێرش و دەسدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر گەلی فەڵەستین ناو برد و وتی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی حەرامە و ئەوانەی کە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی دوژمن دەکەن، نوێنەری گەلانی عەرەبی و ئیسلامی نین./.