خۆڕاگریی فەڵەستین خاوەنی هێز و توانای ئەوەیە کە دەتوانێت دوژمن لە هەر کات و شوێن و هەلومەرجێکدا بکاتە ئامانج و بۆ ماوەی چەندین هەفتەش درێژە بە هێرشەکانی خۆی بدات.
دوژمنی زایۆنیستی ئەگەرچی خاوەنی چەکی پێشکەوتووی ئەمریکییە و پاڵپشتی ئەو وڵاتە، ئەورووپییەکان و ئەو وڵاتانەشی هەیە کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵدا ئاسایی کردووەتەوە، بەڵام ئەمجارەش لە بەرامبەر خۆڕاگریی فەڵەستینییەکان شکستی هێنا. ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵیدا بە تەنیا بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بکاتە ئامانج بەڵام ئەنجامەکەی پێچەوانە بوو و کەتیبەکانی سەرایا قودس، شەڕەکەی لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی خۆڕاگری بەڕێوە برد.
گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگری بە هەمان شێوە جەختیان لە سەر ئەمە کردەوە، بە تایبەت سەرکردەکانی بەرەی دیمۆکراتیک بۆ ئازادیی فەڵەستین جەختیان کردەوە کە دوژمنی زایۆنیست دەیەوێت ئەوە ڕابگەێنێت کە ئاگربەستی غەززە لە ڕاستیدا بەشێکە لە شەڕی بەردەوام لە گەڵ گرووپەکانی خۆڕاگری.
ڕۆڵی فەڵەستینییەکان بە هۆی هەڵوێستی هاوبەش و هاوئاهەنگی فەرماندەیی ژووری عەمەلیاتی هاوبەشی گرووپەکانی خۆڕاگری کە قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکانیان کردە ئامانج، بەهێزتر بووە و ئەمەش وایکرد کە زایۆنیستەکان پۆل پۆل ڕوو لە پەناگەکان بکەن و لە هەندێک شاردا کەس لە ماڵی خۆی نەمایەوە.
سەردەمی هێز و کاریگەری ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕەکاندا تەواو بووە و ئێستا گرووپەکانی خۆڕاگرین کە هاوکێشەکان دیاری دەکەن.
شەڕی 5 ڕۆژەی غەززە ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداری لێکەوتەوە بەڵام ئەوەی سەلماند کە خۆڕاگری بەردەوام لە پێشکەوتندایە و زیاتر لە جاران گوشارەکانی دەخاتە سەر ڕژێمی زایۆنیستی، پەیامە گرنگەکەشی ئەوەیە کە ئەوانە باسیان لە هێز و نەبوونی شکستی زایۆنیستەکان دەکرد، ئێستا بەم شەڕەوە دەزانن کە چۆن تێکۆشەرانی فەڵەستینی چۆکیان بەو ڕژێمە کاتی و خوێنمژە داداوە و بێگومان لە داهاتوودا خۆڕاگریی فەڵەستین قسەی زیاتری دەبێت./.