بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە سەر بەشداری چەندین سەرکردەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمێک لە هەرێمی کوردستان و بەردەوامی هەندێک جموجوڵی تیرۆریستی لە هەرێم، باڵیۆزی عێراق بانگهێشت کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم کردەوانە بە پێچەوانەی ڕێکەوتنی ئەمنی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقە.
کەنعانی ڕایگەیاند کە بەرپرسی فەرمانگەی یەکەمی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی باڵیۆزی عێراق جەختی لە سەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتنە و ڕێگری لە هۆکارەکانی تێکدەری ئاسایشی هەر دوو وڵات کردووەتەوە و باڵیۆزی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەێنێتە حکومەتی وڵاتەکەی./.