بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە نێوان خۆڕاگریی غەززە و ڕژێمی زایۆنیستی کە بە نێوەندگێڕی قەتەر و میسر کرا، ئاماری کۆتایی زیانە مرۆییەکان بڵاو کرایەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 14 ی ئایاری 2023، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاند کە لەم شەڕەدا 33 کەس شەهید و 190 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوەندەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایانگەیاندووە کە 2 زایۆنیست کوژراون و 75 ی دیکەش بریندار بوون.
خۆڕاگریی فەڵەستین لە وەڵامی تاوان و هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بە سەدان مووشەک و ڕۆکێتی ئاراستەی سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکان کرد./.