بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەدعان وەزیری دارایی سعوودیە لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جەدە، وتی کە قەیرانەکانی جیهان کێشەیان خستووەتە بەردەم وڵاتانی ناوچەکە و ئەمەش یەکڕیزی وڵاتانی عەرەبیی کردووەتە پێویستییەکی سەرەکی.
ناوبراو وتی: وڵاتانی عەرەبی بە هۆی قەیرانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناوە لە ساڵی ڕابردوو لە دابینکردنی کاڵا خۆراکییە سەرەکییەکان بە تایبەت گەنم بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە تووشی کێشە بوون.
جەدعان وتی: کێشە هاوبەشەکان بوونەتە هۆی ئەوەی کە پرسی یەکڕیزی وڵاتانی عەرەبی بە جیدی کاری لە سەر بکرێت.
وەزیری دارایی سعوودیە وتی: بۆ زاڵبوون بە سەر کێشەکانی تایبەت بە ئاسایشی خۆراکەوە زیاتر لە 10 ملیار دۆلارمان تەرخان کردووە.
وتیشی کە ڕیاز بەردەوام پاڵپشتی لە گەشەسەندنی وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ناوچەکە دەکات./.