بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر عەباس زادە وتی: لە یەکەم مانگی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، لە ڕێگای سنورە وشکانییەکانی ئێرانەوە 445 ملیۆن و 325 هەزار و 54 دۆلار کاڵا بە کێشی یەک ملیۆن و 274 هەزار و 396 تەنەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی: کرماشان بە هەناردەی 195 ملیۆن و 281 هەزار و 411 دۆلار کاڵا بە کێشی 513 هەزار و 908 تەن، لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 44 و لە ڕووی کێشەوە پشکی لە سەدا 40 ی ئەو هەناردەی هەبووە.
عەباس زادە وتی: لە نێو گومرکەکانی پارێزگای کرماشانیش، گومرکی پەروێزخان بە هەناردەی 82 ملیۆن و 559 هەزار و 31 دۆلار کاڵا بە کێشی 202 هەزار و 397 تەن زیاترین پشکی هەبووە و گومرکی خۆسرەوی بە هەناردەی 50 ملیۆن و 442 هەزار و 72 دۆلار کاڵا بە کێشی 144 هەزار تەن لە پلەی دووەمدا بووە.
سەرپەرشتیاری گومرکی پارێزگای کرماشان هەروەها وتی: گومرکی سۆمار 40 ملیۆن و 102 هەزار و 882 دۆلار هەناردەی بە کێشی 95 هەزار و 945 تەن بۆ عێراق لە مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆچی هەتاویدا هەبووە.
ڕاشیگەیاند کە لە سنوری شێخ سڵە 17 ملیۆن و 166 هەزار دۆلار و لە سنوری شۆشمێ 5 ملیۆن و 31 هەزار دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق کراوە./.