جام کوردی | JAMEKURDI
پێنج شه‌ممه‌, ئه‌یلول 28, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

پەیام، بەرژەوەندی و بەربەستەکانی بەردەم ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و سوریا

جام کوردی – دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و سوریا بەرژەوەندی گرنگی بۆ هەر دوو وڵات بە دواوە دەبێت بەڵام لە بەرامبەر ئەمەشدا چەندین بەربەست و کێشەی جیدی دەبینرێت.

ئایار 15, 2023
in ڕاپۆرت
0
پەیام، بەرژەوەندی و بەربەستەکانی بەردەم ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و سوریا
0
SHARES
6
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و سوریا بە پێی ئەوەی کە ڕیاز پێگەیەکی تایبەت لە نێو وڵاتانی عەرەبی و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا هەیە، گرنگییەکی زۆری هەیە.

چاودێرانی سیاسی جەخت لەوە دەکەنەوە کە بڕیاری گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕەنگە کاریگەریی لە سەر گوشارەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەم وڵاتە و دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو و ئاسایشی گەڕانەوەی پەنابەرەکان و ئاوارەکانی سوریا هەبێت.

دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان

بڕیارەکەی ڕیاز و دیمەشق بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکی شاندە دیپلۆماسییەکانی خۆیان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر دوو وڵات لە پاش 12 ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکان گرنگی بە نزیکبوونەوە لە یەکتر دەدەن.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە 9 ی ئایاری 2023 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بڕیاری دەستپێکردنەوەی چالاکی شاندە دیپلۆماسییەکان لە گەڵ سوریا بە پێی پەیوەندی برایانەی نێوان هەر دوو وڵات و لە پێناو گرنگیدان بە گەشەی هاوکارییە هاوبەشەکانی وڵاتانی عەرەبی و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دەرکراوە.

هەروەها سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی دیمەشق بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیە، بە پێی پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات و لە پێناو ئامانجە هاوبەشەکان و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی وڵاتانی عەرەبی گیراوەتەبەر.

چالاکی شاندە دیپلۆماسییەکانی سعوودیە و سوریا، دوو ڕۆژ لە پاش بڕیاری کۆمکاری عەرەبی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کورسییەکەی خۆی بووە.

بەرژەوەندی و بەربەستەکان

گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و سوریا، بەرژەوەندی گرنگی بۆ هەر دوو وڵات هەیە بەڵام لە گەڵ ئەمەش چەندین بەربەست و کێشەی لە بەردەمدا دەبینرێت.

هەر دوو لا لە ڕێگای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان چاویان بڕیوەتە کۆمەڵە ئامانجێکی ناوخۆیی و دەرەکی.

سعوودیە هەوڵ دەدات کێشە و بەربەستەکانی سەرکردایەتی جیهانی عەرەب نەهێڵێت. هەروەها هەوڵ دەدات بە پێی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و جۆربەجۆرکردنی بژاردەکانی بۆ هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە، گوشار لە سەر ئەمریکا دابنێت و لە لایەکی دیکەوە ڕوبەڕوی بە قاچاخبردنی مادە هۆشبەرەکان لە سوریا ببێتەوە.

لە بەرامبەردا سوریا هەوڵ دەدات خۆی لە پەراوێزکەوتنی نێودەوڵەتی ڕزگار بکات و پێگەی جارانی خۆی لە نێو وڵاتانی عەرەبی بە دەست بێنێتەوە. دیمەشق هەروەها هەوڵ دەدات بە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و زیاترکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، پێگەی ئابوریی باشتر بکات.

بەڵام ئەم ڕێگایە بۆ ڕیاز و دیمەشق هێندە ئاسان نییە لە بەر ئەوەی کە هەر دوو وڵات تێڕوانینێکی جیاوازیان لە سەر هەندێک دۆسیە بە تایبەت لە لوبنان هەیە.

پشت بەستنی سوریا بە هاوکارییەکانی ڕووسیا و ئێران یەکێکی دیکە لە بەربەستەکانە. سزاکانی ئەمریکاش بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی کێشە دەخاتە بەردەم سعوودیە و سوریا، ئەمریکا هەر کەس و کۆمپانیایەک کە لە بوارەکانی وزە، ئاسمانی، دارایی و بانکی، بیناسازی و ئەندازیاری لە گەڵ سوریا پەیوەندیی هەبێت، سزا دەدات.

لە گەڵ ئەمەش گرنگترین پەیامی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و دیمەشق، مانەوەی دەسەڵاتی سوریایە. دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیە دەتوانێت گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و جیهانی عەرەبی بە گشتی باشتر بکات و ئەمەش پێگەی بەشار ئەسەد بۆ زاڵبوون بە سەر قەیرانی 12 ساڵەی وڵاتەکەی بەهێزتر دەکات./.

Previous Post

کێشەمان لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی تورکیا نییە

Next Post

“موحسین چاوشی” هونەرمەندە بە ڕەچەڵەک کوردەکەی ئێران وا گەیشتە لووتکە

Next Post
“موحسین چاوشی” هونەرمەندە بە ڕەچەڵەک کوردەکەی ئێران وا گەیشتە لووتکە

"موحسین چاوشی" هونەرمەندە بە ڕەچەڵەک کوردەکەی ئێران وا گەیشتە لووتکە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

3 × 2 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020