بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەرچی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئایاری تورکیا شکستی بە کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆ هێنا، بەڵام بە هۆی تێپەڕنەکردنی بەربەستی لە سەدا 50 ی دەنگەکان، چووە قۆناغی دووەم.
ئەردۆغان لە سەدا 49.50 ی دەنگەکانی بە دەست هێنا و لە بەرامبەردا کڵیچیدار ئۆغلۆش بووە خاوەنی لە سەدا 44.89 ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
بەم پێیەش هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە بەرواری 28 ی ئایار لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ دووبارە دەبێتەوە./.