بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانایان ئاشکرایان کردووە کە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی یەک مانگ بە بەردەوامی بادەمیان خواردووە، ڕێژەی دەردانی چەوری سوودبەخش لە جەستەیاندا زیادی کردووە کە یارمەتی مێشک دەدات و ئەمەش بەراورد بە کەسی ئاسایی زیاتر بووە.
هەروەها ئەو کەسانەی بادەمیان خواردووە ئاماژەیان داوە کە هەستیان بە هیلاکی و دڵەڕاوکێی کەمتر کردووە، تەندرووستی ئێسک و ماسولکەکانی قاچیان باشتر بووە، توانای زیاتریان هەبووە بۆ مانەوە و مەشقکردنی زیاتر.
زانایان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بادەم پێکهاتەیەکی تایبەتمەند و ئاڵۆزی هەیە و پڕە لە کانزای سوودبەخش کە یارمەتی ساڕێژبوونەوە و حەسانەوەی ماسولکەکان دەدات.
هەروەها پڕە لە پرۆتین، چەوری، ڤیتامین E و کانزاکان، بەدەر لەوەی پێکهاتەی توێکڵەکەی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی هەوکردن و ئۆکسیدەکانی گەدە دەدات./.