بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە گرووپی 7 هەوڵ دەدات ئەو وڵاتانە بکاتە ئامانج کە دەیانەوێت وەک لایەنی سێهەم سزا و گەمارۆکانی سەر ڕووسیا بێ کاریگەر بکەن.
ئەمریکا لە ڕێگای گرووپی 7 ەوە هەوڵ دەدات ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ڕووسیا و وڵاتانی دیکە سنوردارتر بکات.
بەرپرسێکی ئەڵمانیا کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ئەو سیاسەتەی کە سەرەتا هەموو شتێک قەدەغە دەکرێت و پاشان هەندێک تایبەتمەندی دیاری دەکرێت باوی نەماوە و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت جیدی لە دژی ڕووسیا هەنگاو بنێن./.