بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مهرداد سەعادەت وتی: کەرتی تایبەتی ئێران و تورکیا پەیوەندییەکی باشیان هەیە و بازرگانیی نێوانیان بە شێوازی براوە براوە ئەنجام دەدرێت و هەموو کات واش بووە و پەیوەندیمان بە سیاسەتەوە نەبووە و ئیش و کارمان بەوانەوە گرێ نەدراوە. خاڵێکی گرنگ لە نێوان کەرتی تایبەتی ئێران و تورکیا ئەوەیە کە پەیوەندییەکان لە ئاستێکدایە کە گرنگی بە گۆڕینی کەسەکان و حزبەکانەوە نادات و هەر کەس لە دەسەڵات بێت ئێمە بازرگانیی خۆمان دەکەین، ئێمە هیچ کێشەیەکمان لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی تورکیا نییە.
ناوبراو وتی: ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و تورکیا لە بەرزبوونەوەدایە و هەناردەی ئێران زیاتر لە هاوردەیە و ئەمەش لە بەرژەوەندی ئێراندایە. ئەوەی کە ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – تورکیا و ڕێکخراوی گەشەی بازرگانی ئێران کردووەیەتی، ئەنجامی هەبووە، ئەڵبەت ئامارەکانی ئێستا جێی ڕەزامەندی نییە و ئێمە توانا و دەفرایەتی زیاتر لەمەمان هەیە، تورکیا دووەم ئامانجی هەناردەی ئێرانە لە نێو وڵاتانی دراوسێ و بۆ ئێمە گرنگە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – تورکیا وتی: هەر سیاسەتێک لە لایەن ئەردۆغان یان کڵیچدار ئۆغلۆ پەیرەو بکرێت گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بە دواوە نابێت. ئێران لە ڕێگای تورکیاوە دەتوانێت پەیوەندی زیاتری لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا هەبێت. تورکیا وڵاتێکی گرنگە بۆ بازرگانیی دەرەکی ئێمە و دەبێت هەوڵ بدەین کێشە و بەربەستەکان لەم بوارەدا چارەسەر بکەین./.