بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سامر خەلیل لەو کۆبوونەوەدا وتی: ئێمە داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکەین بە پێی ئەو دەرفەتە ئابورییانەی لە سوریادا هەیە، بەشداری لە پرۆژە سەرمایەگوزارییەکانی ئێمەدا بکەن.
ناوبراو وتی: سوریا ئامادەیە ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەندقۆڵییەکان لە بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ بکات.
محەممەد سامر خەلیل وتی: ئێمە دەستخۆشی لە وڵاتی جەزایر دەکەین لە خولی ڕابردووی سەرۆکایەتی کۆمکاری عەرەبی و پیرۆزبایی لە سعوودیەش دەکەین بە هۆی میوانداری لە کۆبوونەوەکانی خولی نوێی کۆمکاری عەرەبی.
وەزیری ئابوری سوریا وتی: بە پێی ئەو گۆڕانکارییانەی لە جیهان و ناوچەکەدا هاتوونەتە پێشەوە، پرسی مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆراک بووەتە پێویستییەکی سەرەکی و بەپەلە و ئەمەش پێویستی بە پتەوکردنی هاوکاری و هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی هەیە.
شاندی سوریا پاش 12 ساڵ بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆمکاری عەرەبیدا کرد./.