بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لەو وتووێژەدا جەختیان لە سەر بەردەوامی هەڵوێستی یەکگرتووی خۆڕاگریی فەڵەستین کردەوە کە لە شەڕەکەی ئەم دواییەی غەززە بە ڕوونی بینرا.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە خۆڕاگری هەموو کات وەفای بۆ خوێنی شەهیدان هەبووە.
هەنیە تەکتیکی ژووری عەمەلیاتی هاوبەشی خۆڕاگریی لەم شەڕەدا بەرز نرخاند و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی تێکۆشەرانی سەرایا قودسی کرد.
زیاد نەخالەش ڕایگەیاند کە ورە و ئیرادەی هاوبەشی و خۆڕاگری و سەرکەوتنی ئەمجارەی تێکۆشەرانی فەڵەستینی مایەی شانازی گەلە و سەرایا قودس بەردەوام بە نیازپاکییەوە بەرگریی لە گەلی فەڵەستین کردووە./.