بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حۆسام زەکی ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆمکاری عەرەبی، گرنگترین بابەتەکانی پەیوەندیدار بە هاووڵاتیانی عەرەب و دۆخی ژیان و گوزەرانی ئەوان تاوتوێ کراوە.
ناوبراو وتی: ئێمە هێشتا نەگەیشتووینەتە هاوکارییە ئابورییەکان لە باڵاترین ئاست بەڵام هەنگاوی زۆر باش هەڵگیراوە و لەم پێناوەدا تا ڕادەیەک بەرەوپێشچوون هەبووە.
جێگری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی وتی کە هاوکاری ئابوریی وڵاتانی عەرەبی دەتوانێت دابینکردنی هەلی کاری بۆ گەنجان بە دواوە بێت و لە ئاکامدا لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە و دەبێت بە هەموو هێزێکەوە لەم پێناوەدا هەوڵ بدەین.
زەکی سەبارەت بە بەشداریی سوریا لە کۆبوونەوەکەدا وتی: ئەمینداری گشتی و بەشداربووان خۆشحاڵی خۆیان لە بەرامبەر گەڕانەوەی سوریا دەربڕی و ئەمەش دەستپێکی قۆناغێکی نوێی جیهانی عەرەبییە و سوودەکانی بۆ سەرجەم گەلانی عەرەب دەبێت./.