بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی چوارشەممە 17 ی ئایاری 2023 لە چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی ڕێوڕەسمی حەج، وتیان: حەج پرسێکی جیهانییە کە ئامانجەکەی بەرزکردنەوەی پێگەی ئۆممەی ئیسلامی، نزیککردنەوەی دڵانی موسڵمانان و یەکڕیزی ئیسلامی لە بەرامبەر زوڵم و ستەمە.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە ئایاتی پیرۆزی قورئانی سەبارەت بە حەج، وتیان کە ئەگەر حەج نەبێت مەترسی هەڵوەشانەوە لە سەر ئۆممەی ئیسلامی هەیە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران حەجیان بە یەکگرتنەوەیەکی نێودەوڵەتی و جیهانی ناو برد و وتیان: بانگهێشتکردنی مرۆڤەکان بە درێژایی مێژوو بۆ ئامادەبوون لە شوێنێکی تایبەت و لە کاتێکی دیاریکراو، پیشاندەری ئامانجی گرنگ و بەرژەوەندییەکی زۆرە کە لەم ڕێوڕەسمە ئیسلامییەدا هەیە.
بەڕێزیان یەکڕیزی ئۆممەی ئیسلامی و ڕوبەڕوبونەوەی شەیتانە ستەمکارەکانیان لە ڕیزی ئەو ئامانجانەدا ناو برد و وتیان: لە گرنگترین بەرژەوەندییەکانی حەج لەم جیهانەدا ئەوەیە کە موسڵمانان لەم گردبوونەوە گەورەیەدا لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی و هێزە ستەمکارەکان، بوون و کاریگەریی خۆیان پیشان دەدەن و لە بەرامبەر زاڵماندا هێزی خۆیان دەخەنەڕوو.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە پێویستی ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانی جیهان و دۆخی گەلانی ئیسلامی، وتیان: ڕێوڕەسمی حەج دەرفەتێکی لەبارە بۆ ئاشنابوونی ڕاستەقینە لە گەڵ کێشە و گرفت و پرسەکانی جیهان تا هەواڵی درۆی میدیا و ئاژانسە درۆزنەکان، مرۆڤەکان لە ڕاستییەکانی جیهان دوور نەخاتەوە و بە لاڕێدا نەبات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها وتیان کە پێشکەوتنەکانی گەلی ئێران لە ئاستی ناوچەکە و جیهان بووەتە هۆی توڕەیی ئەمریکا و ئەمەش ئەنجامی هەمان ئاگاداربوونی گەلی ئێرانە لە دۆخی جیهان./.