بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری نیوزڤیک ڕۆژی پێنج شەممە 18 ی ئایاری 2023 ڕایگەیاند کە سیاسەتی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرامبەر سوریا تووشی گەورەترین شکست بووەتەوە.
ڕاپۆرتەکەی نیوزڤیک پاش ئەوە بووە کە وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، سەرەڕای هەڵوێست و دژایەتییەکانی ئەمریکا، پێشوازییان لە گەڕانەوەی سوریا و بەشداری بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە کرد.
سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ سوریا بە یاوەری شاندێکی باڵا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی کە بۆ یەکەم جار لە پاش شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا لە ساڵی 2011 ەوە ڕوو دەدات، پەیامێکی گرنگی بۆ واشنتن هەیە و ئەویش بە وتەی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی ” پێویستی کۆتایی هێنانە بە بوونی هێزە سەربازییەکان و سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی سوریا “.
چەند سەرچاوەیەک لە نوێنەرایەتی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گۆڤاری نیوزڤیکیان ڕاگەیاندووە کە ” هەڵوێستی دیمەشق سەبارەت بە دوو بابەتی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە چەندین بەشی خاکی سوریا و سزا و گەمارۆ سەپێندراوەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی سوریا، هەڵوێستێکە بە پێی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان “.
دیپلۆماتکارانی سوریا لە نیۆیۆرک هەروەها ئاماژەیان بە بەڵگەی دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەماکانی وەک ڕێزگرتن لە دەسەڵات و سەروەری وڵاتان و بەکارنەهێنانی زۆر و هەڕەشە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان داوە./.