بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرحان حەق جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێمە هیوادارین بەشداربووان لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لەم دەرفەت و میکانیزمە بۆ هاندنانی لایەنەکانی سوریا بە تایبەت حکومەتی دیمەشق بۆ بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی ئاشتی بە پێی بڕیاری ژمارە 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کەڵک وەربگرن.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی پێنج شەممە 18 ی ئایاری 2023 بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی گەیشتە سعوودیە و لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا./.