بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە جەدە، جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکاری هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی کردووەتەوە و سعوودیە هیوادارە کە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، سەرەتایەک بۆ کۆتایی هاتنی قەیرانی ئەم وڵاتە بێت.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەبارەت بە قەیرانی سوریا لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپیش وتووێژ دەکات.
بن فەرحان وتی کە لە ڕوانگەی سعوودیەوە دۆخی ئێستای سوریا نابێت بەردەوام بێت و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی ڕاستەقینەی قەیرانی سوریا، تەنیا لە ڕێگای هاوکاریکردنی حکومەتی دیمەشقەوە دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە وڵاتانی عەرەبی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا هاوکاری حکومەتی دیمەشق دەکەن و وتی کە هەڵوێستە توندەکان لە بەرژەوەندی گەلی سوریادا نییە./.