بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد پاکپور بە ئاماژە بە کردەوەکانی دوژمنان بە تایبەت ژمارەیەک لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنورەکانی ڕۆژئاوای ئێران، وتی: لەم بوارەدا ڕێکەوتنێک لە گەڵ حکومەتی عێراق واژۆ کرا و ئەو وڵاتە بەڵێنیداوە کە گرووپە تیرۆریستییەکان چەک بکرێن و لەو وڵاتەش دەربکرێن.
ناوبراو وتی: چاوەڕوان دەبین تا حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و دەرفەتێکمان بەوان داوە، بە پێچەوانەی ئەمەش ئەگەر ڕووداوێک ڕوو بدات هێرشەکانی سوپا بەردەوام دەبێت.
فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بەوەی کە ئەو دەرفەتە چەند مانگ یان چەند ساڵە، وتی: دەرفەتەکە دیاریکراوە و حکومەتی عێراق ئەمە دەزانێت./.