بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەری گشتی مانگی سوری پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شەوی هەینی – 19 ی ئایاری 2023 – لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە نزیک گوندی مەحمود ئاباد لە سەر ڕێگای کامێران – کرماشان بووەتە هۆی کوژرانی 4 کەس و برینداربوونی 9 کەسی دیکە.
محەممەد باقر محەممەدی ڕایگەیاندووە کە پۆلیسی هاتووچۆ لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەکات.
ڕێگای کامێران – کرماشان بە درێژایی 42 کیلۆمەتر یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی ڕۆژئاوای ئێرانە کە هەر دوو پارێزگای کوردستان و کرماشان پێکەوە دەبەستێتەوە. ئەم ڕێگایە ساڵی 2022 کرایە جووت ساید و لە ڕووی ستانداردەکانی ڕێگاوبان و هاتووچۆوە لە پلەیەکی بەرزدایە./.