بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی دارابی وتی: لە ئاستی پارێزگاکان گرنگی بە پاراستنی ئاسەوارە مێژوویی و کەلتورییەکان دەدرێت و پلانی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری لە ئێران جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو وتی کە لە پارێزگاکانی ئێران پلانە گەشتیارییەکە بە هاوکاری پارێزگاکان، شارەوانییەکان و دامودەزگاکانی دیکە جێبەجێ دەکرێت.
بریکاری وەزارەتی گەشتیاریی ئێران وتی: کاروانسەراکانی ئێران نموونەیەکی مێژویی لە شارستانیەت و کەلتور و ڕەسەنایەتی ئێرانن و بۆ ئەو مەبەستە، سەرەڕای پاراستنی کاروانسەراکان، 56 کاروانسەرای ئێرانی لە سەر ئاستی جیهان ناویان تۆمار دەکرێت./.