بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتێکی پزیشکی ئاماژەی بە زیانەکانی زۆر خواردنەوەی چا داوە کە لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک لەوان دەدرێت.
1 – زۆر خواردنەوەی چا کێشە بۆ خەوتنی شەوانە درووست دەکات، بە هۆی بوونی بڕێکی باشی مادەی کافایین تێیدا هەندێک جار دەبێتە هۆی زڕاندنی خەو لە شەودا.
2 – لە هەندێک کەس زۆر خواردنەوەی چا هۆکار دەبێت بۆ کێشەی کۆئەندامی هەرس، بە گەڕانەوەی ترشەکان لە ناو گەدەدا.
3 – هەندێک جار دەبێتە هۆی وشکبوونەوە، ئەمە لە وەرزی هاویندا زیاتر ڕوو دەدات بە خواردنەوەی چا لە ڕۆژەکەدا.
4 – بەشداری لە هەڵمژینی زیاتری ئاسن دەکات لە جەستەدا، زیادەڕۆیی لە چا خواردنەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مادەی ئاسنی جەستە کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمخوێنی.
5 – دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئازاری ددان، بە تایبەت ئەگەر چا خواردنەوەکە شیرین بێت./.