بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرێک پاش 50 ساڵ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە، لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە هۆکاری سەرەکی لەناوبردنی هاوسەرگیرییەکان دەستنیشان بکات. دکتۆر ” جۆن گاتمەن ” دەروونناسی بەناوبانگ لە نوێترین کتێبی خۆی بە ناوی ” چی تەڵاق پێشبینی دەکات؟ ” بە پێی ئەو توێژینەوانەی کە لە سەر 40 هەزار هاوسەری ئەنجامیداوە، 4 جۆرە کێشەی پەیوەندییەکانی لە ژیانی هاوبەش دستنیشان کردووە و بەم شێوازە ناوی بردوون :
سووکایەتی: بێڕێزی بە هاوبەشی ژیانی خۆت، وەک نموونە، تۆمەتبارکردن، گاڵتەکردن.
ڕەخنە: هێرشی سەر کەسایەتی هاوبەشی ژیان.
حاڵەتی بەرگری: پاراستنی خۆت لە بەرامبەر ڕەخنە یان بیانووگرتن یان سەرزەنشتکردن.
گرنگینەدان: وازهێنان لە بوونی پەیوەندی یان لەبەرچاونەگرتن، گرنگینەدان یان سەرقاڵ پیشاندانی خۆت.
لە درێژەدا سەبارەت بەم 4 هۆکارە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی چەند خاڵێک دەخرێتەڕوو.
بێڕێزی:
لە هۆکارە سەرەکییەکانی تەڵاق و جیابوونەوەی هاوسەرەکان، سووکایەتی و بێڕێزییە بە لایەنی بەرامبەر. بە دڵنیاییەوە کە ڕێزگرتن یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی پەیوەندییەکی سۆزداری سەرکەوتووە لە نێوان هاوسەرەکان. کاتێک لایەنی بەرامبەرتان لە پەیوەندی سۆزداری بەردەوام سووکایەتی بە ئێوە بکات و بە هەر هۆیەکەوە ئێوە لە بەرچاو نەگرێت، بێگومان زیانێکی دەروونی زۆر بە ئێوە دەگات. لە هاوسەرەکاندا ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونی متمانە بە خۆبوون. سووکایەتی و بێڕێزی لە پەیوەندی سۆزداری دەبێتە هۆی ئەوەی کە کوالیتی پەیوەندی هاوسەرەکانیش دابەزێت، بە شێوازێک کە هاوسەرەکان توانای ئەوەیان نییە بە درووستی سەبارەت بە بەردەوامی ژیانی خۆیان بڕیار بدەن.
کەسایەتی هاوسەر ڕوبەڕوی پرسیار بکرێتەوە
هێرشکردنە سەر کەسایەتی هاوسەر بەردەوام لێکەوتەی نەرێنیی بە دواوە دەبێت بەڵام ئەگەر سرنج بدەین، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەرێنی یان نەرێنیبوونی ڕەخنە بەندە بە کەسایەتی لایەنی بەرامبەرەوە. هێرشکردنە سەر هاوبەشی ژیان لە گەڵ سکاڵاکردن لە دۆخی ژیان جیاوازی هەیە. سکاڵاکردن پەیوەندی بە بابەتە جیاجیاکانەوە هەیە، لە کاتێکدا کە هێرشکردنە سەر کەسایەتی هاوسەر شتی دیکەیە. دەبێت بتوانن لە گەڵ هاوبەشی ژیانتان بە شێوازێکی ئاشتیانە قسە بکەن و سەبارەت بە هەندێک هەڵسووکەوتی ڕەخنە بگرن و داوا لەو بکەن ڕاستەوخۆ و بە ڕاشکاوانە کەسایەتی ئێوە ڕوبەڕوی پرسیار نەکاتەوە. هەوڵ بدەن لە جێی ئەوەی کە لە ناکاودا هاوسەرەکەتان ڕوبەڕوی بۆمبی ڕەخنەکان بکەنەوە، کات و شوێنێکی گونجاو بۆ دەستپێکردنی وتووێژەکەتان دیاری بکەن.
بیانووگرتن یان سەرزەنشتکردن
ئەوەی کە حاڵەتی بەرگریت هەبێت لە بەرامبەر ڕەخنە، بیانووگرتن و سەرزەنشتکردنەکانی لایەنی بەرامبەر خۆی سەرچاوەی کێشەیە. یەکێک لە هەڵە باوەکانی هاوسەرەکان ئەوەیە کە یەک لەوان یان هەر دووی ئەوان حاڵەتی بەرگری بە خۆیانەوە دەگرن. ئەو کەسانە لە سەر کێشە و ناکۆکییەکانیان لە زووترین کاتدا سەنگەر لە یەکتر دەگرن و سەرجەم کێشەکان لە هاوسەری خۆیان دەزانن و خۆیان لەو کێشانە بێبەری دەکەن. گرنگ ئەوەیە کە بزانین لە زۆربەی کاتەکاندا هاوسەرەکان لە کێشە و گرفتەکاندا بە یەک ڕێژە پشکیان هەیە و ناتوانین یەک لەوان بە هۆکاری کێشەکان و ئەوی دیکە بێبەری بزانین. ژن و پیاو هەر دوو لە سەرهەڵدان و بەردەوامی کێشەکاندا پشک و ڕۆڵیان هەیە و دەبێت بۆ چارەسەرکردن و باشترکردنی دۆخەکە بە یەک ڕێژە هەوڵ بدەن، بە پێچەوانەی ئەمەش، بەردەوامی و کوالیتی ژیانی هاوبەشیان ڕوبەڕوی مەترسی جیدی دەبێتەوە.
گرنگینەدان
گرنگینەدان بە واتای وازهێنان لە بوونی پەیوەندی یان لە بەرچاونەگرتن و سەرقاڵ پیشاندانی خۆت لە بەرامبەر هاوسەرە. کاتێک کە یەک یان هەر دوو هاوسەر وا هەست دەکەن کە هاوبەشەکەیان هەمیشە هەیە و هیچ هەوڵێک بۆ باشترکردن و پاراستنی پەیوەندییەکان نادەن، لە ڕاستیدا گرنگینەدان یان کەمتەرخەمی لە پەیوەندییەکان ڕوو دەدات و لە وەها هەلومەرجێکدا کەسەکە بۆ بوونی پەیوەندی لە گەڵ هاوسەرەکەی کات دانانێت و خواستی پتەوکردنی پەیوەندییەکەشی نییە. لە ڕاستیدا یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی پەیوەندییەکی سۆزداری ئەوەیە کە ژن و پیاو پێویستیان بەو جۆرە پەیوەندییە هەیە. هەندێک کات گرنگینەدان بەم پەیوەندییە بووەتە ئامرازێک بۆ سزادانی لایەنی بەرامبەر. کاتێک کە ناتوانن ناکۆکییەکان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکەن پەنا بۆ ئەم ئامرازە دەبەن. بێگومان گرنگینەدانەکان دەتوانێت هۆکاری زۆری هەبێت و بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەرەکان./.