بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە سەر بەردەوامی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی هۆشدارییدا و ڕایگەیاند کە هێرشی سەر قودس و مزگەوتی ئەقسا هاوکێشەکان دەگۆڕێت و خۆڕاگری بە توندی کاردانەوەی دەبێت.
لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیدا هاتووە کە سیاسەتی دوژمنی زایۆنیستی لە قودس و مزگەوتی ئەقسا، هێرشی سەر ئەم مزگەوتە، هاندانانی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کابینەی تیرۆریستی و توندڕۆی داگیرکاران لە تونێلێکی ژێر دیواری ” البراق ” لە چوارچێوەی شەڕ و دەسدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر خاک و گەلی ئێمەیە.
جیهادی ئیسلامی جەختیکردووەتەوە کە هەوڵەکانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ زاڵبوون بە سەر کێشەکان لە ڕێگای پێشێلکردنی مافی فەڵەستینییەکان لە قودس و سەرتاسەری خاکی فەڵەستین شکست دەهێنێت و بەردەوامی ئەم سیاسەتەش دۆخەکە بەرەو گۆڕانکاری دەبات.
لەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە خۆڕاگری تەنیا ڕێگای ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هێرش و دەسدرێژییانە دەبێت و ئەمەش ئەرکی سەر شانی گرووپەکانی خۆڕاگرییە کە پێی پابەندن و بەردەوام بۆ بەرگری لە گەل و خاک و پیرۆزییەکان ئامادەیی هەیە./.